عێراق

لە ھەرێمی کوردستان ھەست بە بوومەلەرزەکەی ئێران کراوە

ـ بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ کەمال: "بەشێکی زۆری ھاووڵاتیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ھەستیان بەو بوومەلەرزەیە کردووە کە لە پارێزگای کرماشان لە ئێران روویداوە".

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 11.05.2019
لە ھەرێمی کوردستان ھەست بە بوومەلەرزەکەی ئێران کراوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ کەمال لەو باریەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٣:٢٨ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووری حەوت کیلۆمەتر لە ناوچەی ئەزگەلەی سنووری کرماشان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوڕی ٥,١ پلە لەسەر پێوەری رێختەر رویداوە".

ئاسۆ کەمال گوتی: "ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە نزیکە لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە، بەو ھۆیەوە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دەربەندیخانیش کە نزیکە لەو سنوورەوە لەگەڵ بەغداش ھەستی پێ کراوە".

ئەو باسی لەوەش کرد، لە دوای روودانی بوومەلەزەکە ژمارەیەکی زۆر پەیوەندییان پێوە کراوە کە ھەستیان بە بوومەلەزەکە کردووە.

لەلای خۆیەوە ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بڵاویکردەوە کاتژمێر ١٤:٥٨ خولەک بە کاتی تاران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە ناحیەی ئەزگەلەی سەر بە پارێزگای کرماشانی خۆرئاوای ئێران لەسەر سنووری عێراق، لە قووڵایی ھەشت کیلۆمەتر ھەژاندووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın