عێراق, کۆڤید- ١٩

لە پارێزگای نەجەف باشووری عێراق 600 پزیشك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

- بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای نەجەف، سالم حەمیداوی: "تا ئێستا 600 پزیشك لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و چواری دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem   | 06.08.2020
لە پارێزگای نەجەف باشووری عێراق 600 پزیشك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

بەغدا ــ AA

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای نەجەف باشووری عێراق، سالم حەمیداوی رایگەیاند كە تا ئێستا 600 پزیشك لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و چواری دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

سالم حەمیداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كردووە، بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستیان دان لە مانگی شوباتی رابردووە تا ئێستا، 600 پزیشك لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چواری دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف، سالم حەمیداوی باسی لەوەیش كرد، ژمارەیەكی زۆر لەو پزیشكانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە و لەئێستادا لە دامەزراوە تەندروستییەكان خزمەت دەكەن.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 137 هەزار و 556 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 94 كەس گیانیان لەدەستداوە و 98 هەزار و 442 کەس چاكبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın