Zana Natık Kerem
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕاگەیاند لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵیی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت، عەدنان جومەیلی، دەست بەسەر ٢٥ ملیار دینار و ٢٠٠ ھەزار دۆلار و چوار کیلۆ زێڕی دیکەدا گیراوە.
ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا لە دۆسیەی گەندەڵی عەدنان جومەیلی، دەست بەسەر بڕێک پارەی دیکەدا گیراوە کە بەشێکیان لای چەند کەسێک بووە، بەشێکی دیکەش لەناو دیواری چەند خانوویەکدا شاردرابوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوە، کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە دەستی بەسەردا گیراوە، ٢٥ ملیار دینار و ٢٠٠ ھەزار دۆلارە، ئەمە جگە لەوەی کە دەست بەسەر چوار کیڵۆ زێڕی دیکەدا گیراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ھێشتا لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی بەردەوامن، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەدواداچوون بۆ ئەو سامانە گشتییەی کە بە گەندەڵی براون.