عێراق

لە بەردەم پاپا فرەنسیس لە شاری ئور سورەتی ئیبراھیم خوێندرا

- لە میانی پێشوازیکردن لە پاپا فرەنسیس لە سەردانەکەی بۆ شاری ئور سەربە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، سورەتی ئیبراھیم خوێندرایەوە.

Zana Natık Kerem   | 06.03.2021
لە بەردەم پاپا فرەنسیس لە شاری ئور سورەتی ئیبراھیم خوێندرا

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە میانی پێشوازیکردن لە پاپا فرەنسیس لە سەردانەکەی بۆ شاری ئور سەربە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، سورەتی ئیبراھیم خوێندرایەوە.

پاپا فرەنسیس دوای گەیشتنی بۆ شاری ئور لەلایەن نوێنەرانی ئایینەکان پێشوازی لێکرا.

شاری ئور بەپێی ژمارەیەک سەرچاوەی مێژوویی، شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراھم خەلیل-ە.

لە میانی رێورەسمی پێشوازیکردنەکەدا، سورەتی ئیبراھیم خوێندرایەوە.

لە سورەتی ئیبراھیم، حەزەرتی ئیبراھیم خەلیل سوپاسی خوای گەورە دەکات بۆ ئەو نیعمەتانەی کە پێی بەخشیوە.

دواتر ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە رێوڕەسمی پێشوازیکردنی پاپا فرەنسیس ئامادەبوون، گوتاریان پێشکەش کرد.

پاپا فرەنسیس لە شاری ئور گوتارێک لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان ئاینییەکان پێشکەش دەکات.

دواتر شاری ئور جێدەھێڵێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın