عێراق

لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبارەی ئاراستەکردنی چەند کاتیۆشایەک بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: "ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان، لەبارەی ئاراستەکردنی حەوت کاتیۆشا لە سنووری ناحیەی پردێ بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دەست پێ کردووە".

Zana Natık Kerem   | 08.01.2022
لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبارەی ئاراستەکردنی چەند کاتیۆشایەک بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە

Arbil

ھەولێر ــ AA

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان، لەبارەی ئاراستەکردنی حەوت کاتیۆشا لە سنووری ناحیەی پردێ بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دەست پێ کردووە.

شانەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان، لەبارەی ئاراستەکردنی حەوت مووشەکی کاتیۆشا لە باشووری ناحیەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکووک بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، دەست پێکردووە.

باس لەوەش کراوە، مووشەکەکان لە چەند شوێنێکی جیا کەوتوونەتە خوارەوە کە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە و ھاتووە: "لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، ھەشت سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەک لە ناوچەکە دۆزراونەتەوە".

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئێوارەی دوێنێ ھەینی، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە رۆژھەڵات و باشووری ناحیەی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا لە سنووری میحوەری پێنج.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی کردبوو کە مووشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، ھاوکات ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın