عێراق, کۆڤید- ١٩

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت لەسەر دۆخی تەندروستی و پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و کردنەوە یان بەردەوامیدان بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت.

Heman Hussein Yaseen   | 28.04.2021
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

Arbil

هه‌ولێر - AA

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد و بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە پرسەکە کۆدەبێتەوە و لە چوارچێوەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیار دەدرێت.

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ ،رێبەر ئەحمەد و بە بەشداریی ھەریەک لە وەزیری تەندروستی، سامان بەرزنجی و وەزیری پەروەردە، ئالان حەمەسەعید و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئارام محەمەد قادر و پارێزگارەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکوومەت لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت لەسەر دۆخی تەندروستی و پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و کردنەوە یان بەردەوامیدان بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın