عێراق, کۆڤید- ١٩

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد و، بە بەشداری لایەنی دیکەی پەیوەندار لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت.

Heman Hussein Yaseen   | 13.01.2021
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

Arbil

هه‌ولێر - AA

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن و رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی بدرێت.

کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد و، بە بەشداری لایەنی دیکەی پەیوەندار لە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا کە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی، پارێزگارەکان و چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی دیکەی تێدایە و مانگانە کۆبوونەتەوە و بڕیاری پێویستییان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە داوە و ئەمڕۆش بۆ ھەمان مەبەست کۆدەبنەوە.

دوای کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان و ھەرێمی کوردستان و سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری دا لەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوە خێراتر بڵاودەبێتەوە و چەند رێکارێکی دیکەی تازەش گیراونەتەبەر.

کۆرۆنای گۆڕاو یەکەمجار لە وڵاتی بەریتانیا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو راگەیێندرا، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ڤایرۆسەکە کراون، جیاوازی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا ئەوەیە کە بە رێژەی سەدا ٧٠ خێراتر بڵاودەبێتەوە و ھەر بەم ھۆیەوە وڵاتی بەریتانیا قەدەغەی ھاتوچۆی تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو راگەیاندووە.

ھاوکات دوا بەدوای ئەمەش، ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێوشوێنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە تازەکە بە تایبەت لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان گرتەبەر.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (19-COVID) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٤ ھەزار و ٦١٦ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٤٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın