عێراق

له‌ پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیدا چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ مەسرور بارزانی كرد

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجام دا و پیرۆزبایی لێکرد.

Zuhal Demirci,Rewa Mahmood Hasan   | 10.07.2019
له‌ پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیدا چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ مەسرور بارزانی كرد

Ankara

ئەنقەرە-AA

له‌ پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مه‌ولود چاوشئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی كرد.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی دیپلۆماتیكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجام دا و پیرۆزبایی لێکرد.

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ متمانەی دایه‌ مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێم و ٢١ وەزیری کابینەکەی.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın