عێراق

كەركووك.. هێرشى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەك كوژراوێك و سێ بريندارى لێكەوتەوە

لە هێرشێكى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستیى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركووك، كەسێك گياني لەدەستدا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.

22.05.2020
كەركووك.. هێرشى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەك كوژراوێك و سێ بريندارى لێكەوتەوە

At Ta mim

كەركووك - AA

لە هێرشێكى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستیى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركووك، كەسێك گياني لەدەستدا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك، عەلى كەمال لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە نزيك چەمى گورگەچاڵ لە رۆژئاواى كەركووك هێرشيان كردووەتە سەر پاڵاوگەيەكى ئه‌هلی نەوت و پاسەوانانى دەروازەى پاڵاوگەكەيان كردووەتە ئامانج.

عەلى كەمال تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كە هێرشەكە بە چەكى سووك ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكى پاڵاوگەكە گياني لەدەستداوه‌ و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد تيرۆريستەكان راستوخۆ دواى هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنييەكان ئۆپەراسيۆنێكيان لە ناوچەكە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان دەستپێكردووە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın