عێراق

كه‌ربه‌لا .. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی رێوره‌سمی عاشوورا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی رێوره‌سمی عاشوورای له‌ شاری كه‌ربه‌لا راگەیاند، كە له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆ، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

Muhammet Ali Kemal   | 10.09.2019
كه‌ربه‌لا .. بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی رێوره‌سمی عاشوورا

Baghdad

به‌غدا- AA

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی رێوره‌سمی عاشوورای له‌ شاری كه‌ربه‌لا راگەیاند، كە له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆ، ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوەو ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، سه‌یف به‌در، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژی عاشوورادا و له‌میانی "راكردنی توێریج"دا، پاڵنان و پاڵه‌په‌ستۆ درووستبووه‌.

سه‌یف به‌در تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆكه‌دا ٣١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ برینداربوون كه‌ برینی ١٠ كه‌سیان سه‌خته‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın