عێراق, کۆڤید- ١٩

قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ عێراق بۆ ١٥ رۆژی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌

- له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ عێراق بۆ ١٥ رۆژی دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌.

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 26.03.2020
قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ عێراق بۆ ١٥ رۆژی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌

Baghdad

به‌غدا - AA

له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covid-19)، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ عێراق بۆ ١٥ رۆژی دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ تێكڕای پارێزگاكانی عێراق (جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) تا رۆژی ١١ی نیسان درێژكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ و ته‌نها رێگه‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌منی و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌درێت هاتوچۆ بكه‌ن.

له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تا ئێستا ٣٦٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ ٣١ كه‌سیان گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın