Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی زەیدی فەرمانی کرد کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی بۆردومانەکانی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، ئەنجام بدرێت.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی فەرمانی کردووە کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی بکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردتی پێشھاتە ئەمنییەکان و ئەو بۆردومانانەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کرانە سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عێراق.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەش کردووە کە دوای کۆبوونەوەکە، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕووداوەکان و بڕیارەکان بڵاودەکرێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە لە میانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییدا، ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبیان لە چەند ناوچەیەکی عێراق بۆردومان کرد.
ھاوکات دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و برینداربوون.