عێراق

عەبدولمەھدی:"حکوومەت ھەوڵ دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە حکوومەتەکەی ھەوڵ دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کە پەیوەندی بە نەوت و کێشەکانی ترەوە ھەیە.

Arif Yusuf   | 07.11.2019
عەبدولمەھدی:"حکوومەت ھەوڵ دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان"

Iraq

بەغدا ـ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند، پێنج ھەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە بەھاکەیان دەگاتە نزیکەی ١٧ ملیار دۆلار، لەسەردەمی کابینەکانی پێشوو بەھۆی خراپی پلان و بەڕێوەبردنەوە، لەکار وەستاون.

عادل عەبدولمەھدی لە گوتەیەکدا لە کۆبوونەوەی لیژنەی حکوومی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی داھاتووی عێراق قسەی کرد.

عەبدولمەھدی گوتی:"پێنج ھەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە بەھاکەیان دەگاتە نزیکەی ١٧ ملیار دۆلار، لەسەردەمی کابینەکانی پێشوو بەھۆی خراپی پلان و بەڕێوەبردنەوە، لەکار وەستاون".

ئەو رایگەیاند کە حکوومەتەکەی دەیان پڕۆژەی لەو پڕۆژانە خستووەتەوە گەڕ و بەھۆی ئەو پڕۆژانەوە زیاتر لە ٩٠ ھەزار ھەلی کار دابینکراوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوت، حکوومەت کار دەکات بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ بوودجە کە توانای بەڕێوەبردنی ئابووری وڵاتی ھەبێت بەشێوەیەکی زانستی و زیادکردنی داھاتی تر جگە لە داھاتی نەوت، ھەروەھا دەستکردن بەپڕۆسەی چاکسازی جددی و چارەسەری پێویست بۆ ھەموو کێشە داراییە ھەڵپەسێردراوەکان.

عەبدولمەھدی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، حکوومەت بەسەرۆکایەتی خۆی کاردەکات لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە لە وڵاتدا، ئەوەش لەچوارچێوەی پلاندانان بۆ زیادکردنی داھات جگە لە داھاتی نەوت لە ھەموو کەرتەکانی تر بەتایبەت کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئابووری ئێستای عێراق بەڕێژەی زیاتر لە لەسەدا ٩٠ پشت بەداھاتی نەوت دەبەستێت.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان، عەبدولمەھدی قسەی کرد و گوتی:" حکوومەت ھەروەھا ھەوڵ دەدات بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان کە پەیوەندی بە نەوت و کێشەکانی ترەوە ھەیە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوە چەندەمین جارە لەبارەی ئەنجامدانی چاکسازی لێدوان دەدات، ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەناوخۆی وڵاتەکەیدا بەردەوامی ھەیە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın