عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. Vaccine VISA شوێنی پشکنینی PCR ناگرێتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق رایگەیاند، ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISAی نێودەوڵەتیی شوێنی پشکنینی PCR بۆ گەشتیاران ناگرێتەوە.

Sarmand Hameed   | 09.05.2021
عێراق.. Vaccine VISA شوێنی پشکنینی PCR ناگرێتەوە

Arbil

هەولێر- AA

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق رایگەیاند، ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISAی نێودەوڵەتیی شوێنی پشکنینی PCR بۆ گەشتیاران ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، جیھاد دیوان بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، پرسی پشت بەستن بە Vaccine VISA پەیوەستە بە بڕیاری لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی و تاوەکو ئێستا بڕیاری کارکردن بە Vaccine VISA لە بری پشکنینی PCR نەدراوە.

جیھاد دیوان ئاشكراشیكرد، بڕیاری پشت بەستن بە پشکنینی PCR لە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی تاوەکو ئێستا کاری پێدەکرێت و پێویستە گەشتیاران ٧٢ کاتژمێر بەر لە وادەی گەشتکردنیان ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی PCR نیشان بدەن.

بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١١٢ ھەزار و ٧٢٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٧٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و پێنج ھەزار و ٣٦٩ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın