عێراق

عێراق ھەوڵی دۆزینەوەی رێگەی دیکە دەدات بۆ ھەناردەکردنی نەوت

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی: "لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ھەوڵ دەدەین رێگەی دیکە بۆ ھەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە".

Arif Yusuf,Zana Natık Kerem   | 22.05.2019
عێراق ھەوڵی دۆزینەوەی رێگەی دیکە دەدات بۆ ھەناردەکردنی نەوت

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ھەوڵ دەدەن لەگەڵ تورکیا و ھەرێمی کوردستان رێگەی دیکە بۆ ھەناردەکردنی نەوت بدۆزنەوە.

عادل عەبدولمەھدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز رایگەیاند کە لە کاتی داخستنی گەرووی ھورمز، وڵاتەکەی ستراتیجییەتی دیکەی داناوە و گوتی:

"گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و تورکیا کار بکەین بۆ ئەوەی رێگەیەکی دیکە بۆ ھەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە".

عادل عەبدولمەھدی جەختیکردەوە کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ستراتیجییدا، ھەوڵ دەدەن چەند دەروازەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەئێستادا گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکدا تا دێت زیاد دەکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın