عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. گەشتە ئاسمانییەكان تا ٣١ی ئایار درێژكرانەوە

- دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تا ٣١ی ئایار درێژكردەوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 22.05.2020
عێراق.. گەشتە ئاسمانییەكان تا ٣١ی ئایار درێژكرانەوە

Arbil

هەولێر - AA

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڵاویکردەوە کە، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا رۆژی ٣١ی ئایار درێژكراوەتەوە.

ئەو بڕیارەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت کە لەسەرانسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت.

دەسەڵاتەکە روویشی کردووەتەوە کە فەرمانەکەیان گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازیی و فریاگوزارییە تەندروستییەكان و فڕۆکە بارهەڵگرەکان ناگرێتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın