عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. گیانلەدەستدانی 64 كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 438 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 64 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem   | 20.09.2020
عێراق.. گیانلەدەستدانی 64 كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

Arbil

بەغدا ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 438 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 64 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 64 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 438 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، چوار هەزار و 52 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 319 هەزار و 35 كەس و لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 555 كەس گیانیان لەدەستداوە و 253 هەزار و 591ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın