عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. گیانلەدەستدانی 59 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 691 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 59ی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem   | 30.09.2020
عێراق.. گیانلەدەستدانی 59 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا

Arbil

بەغدا ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 691 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 59ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 59 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 691ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 385 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 362 هەزار و 981 كەس و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 181 كەس گیانیان لەدەستداوە و 292 هەزار و 197ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın