عێراق

عێراق.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بوودجەی گشتیی ٢٠٢١

- ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١.

Zana Natık Kerem   | 13.01.2021
عێراق.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بوودجەی گشتیی ٢٠٢١

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا کۆبوونەوەکەی دوێنێ سێشەممە تا کاتژمێری سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوام بێت بە ئامانجی تەواوکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە پڕۆژەیاسايی بوودجەی گشتیی ٢٠٢١.

پرۆژەیاسايی بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، بە ١٦٤ ترلیۆن دینار خەڵمێندراوە کە داھاتەکەی بە ٩٣ ترلیۆن دینار دیاریکراوە و ٧٣ ترلیۆن دینار داھاتی نەوتە و ٢٠ ترلیۆن دیناریش داھاتی نانەوتییە.

لە پرۆژەیاساکەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٢ دۆلار خەمڵێندراوە، جگە لەوەیش لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات.

بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، ٧١ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە و بەھای یەک دۆلار بە ١٤٥٠ دینار ھەژمار داندراوە و بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، پێویستی بە قەرزکردنی ٤٧ ترلیۆن و ٨١٧ ملیار دینارە.

پێشتر گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم رایگەیاندبوو کە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سەرەتای جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازیی گشتگیرە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın