عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. چوار هەزار و ٥١٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٨٨ كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوونەتەوە".

Zana Natık Kerem   | 27.10.2020
عێراق.. چوار هەزار و ٥١٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٥١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٤٨٨ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٤٥٩ ھەزار و ٩٠٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٧٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٨ ھەزار و ٨١ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın