عێراق

عێراق و بەریتانیا رێککەوتنی ھەماھەنگیان لە بواری بەرگری واژوو کرد

ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و عێراق رێککەوتنی ھەماھەنگیان لە بواری بەرگری واژوو کرد.

Tayfun Salcı,Abdullah Shukur   | 22.08.2019
عێراق و بەریتانیا رێککەوتنی ھەماھەنگیان لە بواری بەرگری واژوو کرد

London
لەندەن - AA

ھەردوو وڵاتی بەریتانیا و عێراق رێککەوتنی ھەماھەنگیان لە بواری بەرگری واژوو کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە نووسراوەی لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، وەزیری بەرگری بەریتانیا بێن والاس لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، نەجاح ئەلشەمەری رێککەوتنێکی لە بواری بەرگری واژوو کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەکانی والاس کراوە و هاتووه‌، بەرەنگاربوونەوەی سەربازانی بەریتانی لە دژی تیرۆر زۆر گرنگە و گوتوویەتی: "بە ئەنجامدانی ئەمە ھاوبەشێکی بەرێزی نێودەوڵەتیمان وا لێ دەکەین کە لە داھاتوودا پێویستی بە کەس نەبێت و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆجیای خراپی داعش دەکەین و شەقامەکانمان ئارامتر دەکەین".

والاس راشیگەیاند کە تاکو ئێستا داعش و قاعیدە ھەڕەشەن و لەبارەی ئەو رێککەوتنەی کە واژوو کراوە گوتوویه‌تی: "ئەمه‌ نیشانەی پێداگری ئێمەیه‌ کە تا بنبڕكردنی تیرۆر لەو ناوچەیە شان بە شانی عێراق بوەستین. ئەم بەڵگەنامەیە ستایلی پەیوەندی بەرگریمان بۆ وادەیەکی دوور دیار دەکات". ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın