عێراق

عێراق.. هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا

- بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تێیدا جێگیرکراون.

Sarmand Hameed   | 03.05.2021
عێراق.. هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا

Iraq

عێراق - AA

بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تێیدا جێگیرکراون.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا لە بەشێکیدا جێگیرکراون.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، سیستەمی بەرگریی مووشەکیی C-RAMی ئەمریکی یەکێک لە مووشەکەکانی تێکشکاندووە، و مووشەکەکەی دیکە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە.

بە گوتەی ئەفسەرەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.

جگە لەو بەشەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیراون، فڕۆکەخانەکە دوو بەشی دیکە لەخۆ دەگرێت کە بەشێکی مەدەنییە و سەربە دەسەڵاتی فڕۆکەخەوانی مەدەنی عێراقییە و بەشێکی دیکەی سەربازییە بە ناوی بنکەی شەهید محەمەد عەلا و سەربە فەرماندەیی هێزه‌ ئاسمانییەكانه‌.

لە میانی چەند مانگی رابردوودا، چەندینجار هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون و واشنتۆن گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە دەزانێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın