عێراق

عێراق.. هیچ گەشتێکی ناچاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە هیندستان گیریانخواردووە ئەنجام نادرێت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، هیچ گەشتێکی ئاسمانیی ناچاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە هیندستان گیریانخواردووە، ئەنجام نادرێت.

Sarmand Hameed   | 29.04.2021
عێراق.. هیچ گەشتێکی ناچاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە هیندستان گیریانخواردووە ئەنجام نادرێت

Arbil

هەولێر - AA

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، هیچ گەشتێکی ئاسمانیی ناچاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە هیندستان گیریانخواردووە، ئەنجام نادرێت.

گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، جیهاد کازم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ هیندستان بەهۆی هەڵکشانی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەو وڵاتەدا.

جیهاد کازم جەختی لەوەشکردەوە کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی پابەندە بە بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی.

گوتەبێژەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ئاشکرایشی کرد کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە هیندستان گیریانخواردووە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، وەزارەتی گواستەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی مەترسیی رەوشی کۆرۆنا لە هیندستان و وەک هەنگاوێک بۆ ریگەگرتن لە گواستەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ هیندستان رابگیرێت.

هاوکات گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە رۆژی چوارشەممە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجامیدا، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیندستان رابگیرێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın