عێراق

عێراق.. مانگی سووری تورکی گۆشتی قوربانی بەسەر ٥٠ هەزار خێزاندا دابەش دەکات

Bekir Aydoğan   | 21.07.2021
عێراق.. مانگی سووری تورکی گۆشتی قوربانی بەسەر ٥٠ هەزار خێزاندا دابەش دەکات

Mosul

مووسڵ- AA

رێکخراوی مانگی سووری تورکی لە جەژنی قورباندا گۆشتی قوربانی بەسەر نزیکەی ٥٠ هەزار خێزانی شارە جیاوازەکانی عێراقدا دابەش دەکات.

لە پارێزگای مووسڵ، رێکخراوەکە بارهەڵگرێک گۆشتی بەسەر کەسانی هەژار و کەمدەرامەتدا دابەش کرد.

هەریەکە لە کۆنسوڵی تورکیا لە شاری موسڵ، مەهمەت کوچوکساکاڵڵی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی مانگی سووری تورکی، جەنگیز کۆچ و سەرۆکی لقی عێراقی رێکخراوی مانگی سووری تورکی، یونس یازیجی بەشداری دابەشکردنی گۆشتی قوربانییەکانیان کرد.

کۆنسوڵی تورکیا لە شاری موسڵ، مەهمەت کوچوکساکاڵڵی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بارهەڵگرێک گۆشتی قوربانی گەیشتوەتە مووسڵ و جارێکی دیکەش سوپاسی خێرخوازانی تورکیای کرد بۆ ئەم هاوکارییەیان.

مەهمەت کوچوکساکاڵڵی جەختی لەوەش کردەوە کە وەک ئومەتی پێغەمبەرێک کە گوتویەتی "ئەوەی بە تێری بخەوێت و دراوسێکەی برسیبێت، لە ئێمە نییە"، گۆشتی قوربانی خێرخوازانی تورکیا گەیشتووەتە شاری موسڵ و بەسەر هەژارانی شارەکەدا دابەش کراوە.

کوچوکساکاڵڵی هیوای خواست لە ساڵانی ئایندەدا مانگی سووری عێراقی و مانگی سووری تورکی پێکەوە کار بکەن بۆ دابەش کردنی هاوکاری زیاتر لە شاری مووسڵ.

ئاماژەی بەوەشدا کە رێکخراوی مانگی سووری تورکی، تیکا و وەقفی مەعاریف لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای تورکی هەوڵی بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شاری مووسڵ دەدەن.

لای خۆشییەوە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی مانگی سووری تورکی، جەنگیز کۆچ ئەوەی ئاشکرا کرد کە رێکخراوەکەیان لەمساڵدا لە چوار کیشوەری جیهان گۆشتی قوربانی بەسەر نزیکەی پێنج ملیۆن خێزاندا دابەشدەکات.

جەنگیز کۆچ باسی لەوەش کرد کە پلانیان وایە لە ماوەی جەژنی قورباندا گۆشت بەسەر ٥٠ هەزار خێزانی شارە جیاوازەکانی عێراقدا دابەش بکەن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın