عێراق

عێراق.. فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٥٨ بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەرکرا

دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٥٨ بەرپرسی ئێستا و پێشوو بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکراوە.

Sarmand Hameed   | 20.04.2021
عێراق.. فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٥٨ بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەرکرا

Baghdad

بەغدا - AA

دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٥٨ بەرپرسی ئێستا و پێشوو بەتۆمەتی گەندەڵی دەرکراوە.

دەستەی دەسپاکی کە دەستەیەکی سەربەخۆیە و سەربە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دادگا لە مانگی ئاداری رابردوودا، هەشت فەرمانی دەستگیرکردن و ٥٠ فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشوو دەرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو فەرمانانە بۆ ئەندامێکی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامێکی خولی پێشوو، هەروەها وەزیرێک و بریکارێکی پێشووی وەزارەت دەرکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو فەرمانی دەستیگردن و بانگهێشتکردنانە پارێزگارێکی پێشوو و پارێزگارێکی ئێستا، هەروەها ٢٥ بەڕێوەبەری گشتیی لە دامەزراوەکانی حکوومەت کە ژمارەیەکیان لە ئەرکدان و ژمارەیەکی دیکەیان پێشتر لە ئەرکدابوون، لەگەڵ دوو قایمقام لەخۆ دەگرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لەنێو فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنەکاندا ناوی ٢٢ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەیە.

دەستەی دەسپاکی ناوی ئەو کەسانەی کە فەرمانی دەستگیردن و بانگهێشتکردنیان بۆ دەرکراوە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، ئاشکرا نەکردووە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın