عێراق

عێراق.. شکست پێهێنانی پیلانێکی داعش بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدا

- هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو گەورە تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد کە پیلانیان دانابوو بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدای پایتەخت.

Sarmand Hameed   | 15.09.2021
عێراق.. شکست پێهێنانی پیلانێکی داعش بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدا

Iraq

بەغدا - AA

- هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو گەورە تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد کە پیلانیان دانابوو بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدای پایتەخت.

حەشدی شەعبی سەر بە سوپای عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا شکستیان بە پیلانێکی تیرۆریستییان هێناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکاران چلەی ئیمام حسێن لە باشووری بەغدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسی شانەیەکی داعشیان لە ناوچەی باشووری بەغدا و بەرپرسی شانەی رێکخراوەکەیان لە ناوچەی لەتیفییە (٣٥ کم باشووری بەغدا) دەستگیرکردووە.

ناوی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوو گەورە تیرۆریستەکە پیلانیان داناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە هەروەها تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باشووری بەغدا.

جێی ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن روو دەکەنە شاری کەربەلا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın