عێراق

عێراق.. خۆپیشاندەران بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان رەت دەکەنەوە

خۆپیشاندەرانی گوڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا: "بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەمان رەت دەکەینەوە".

Aref Yousef,Zana Natık Kerem   | 07.01.2020
عێراق.. خۆپیشاندەران بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان رەت دەکەنەوە

Baghdad

بەغدا - AA

خۆپیشاندەرانی گوڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا رایانگەیاند کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان رەت دەکەنەوە و ئاماژە بەوەیش دەکەن کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە رووی یاساییەوە هیچ شەرعیەتی نەماوە.

خۆپیشاندەران راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە "پێویستە لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێستا هیچ بڕیارێک درنەکات کە دژبە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلە ستەملێکراوەکەی بێت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشکراوە "دەسەڵاتی ئێستا کە خۆی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکوومەت دەبینێتەوە، دەسەڵاتێکە دوورە لە گەل و نیشتمان، هەروەها کار دەکات دژبە بەرژەوندییەکانی وڵات".

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران روویدا نەک گوزارشت ناکات لە بەرژەوەندی وڵات، بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئەوەی عێراق بەڵکێشی ململانێیەکانی نێودەوڵەتی بکرێت، هەروەها پەیامێکی نەرێنیشە لەوەی کە عێراق لایەنگیری وڵاتێک دەکات دژبە وڵاتێکی دیکە و ئەو کارەش رەت دەکەینەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها داوا لە هاووڵاتییان کراوە دژبەو کەسانە بوەستنەوە کە هەوڵدەدەن وڵات وێران بکەن، هەروەها داوا لە سەرکۆمار کراوە کە لەمیانی سێ رۆژدا و بەپێی مەرجەکانی خۆپیشاندەران کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکات.

خۆپیشاندەران لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دەکەن کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە رووی یاساییەوە هیچ شەرعیەتی نەماوە و لەئێستادا نابێت هیچ بڕیارێک دژبە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلە ستەملێکراوەکەی درەبکات.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەنگی دا لەسەر بڕیارێك كە تیایدا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كە كۆتایی بهێنێت بە بوونی سەربازی ئەمریكا لە وڵات.

لای خۆیەوە حكوومەتی عێراق رایگەیاند، رێكاری یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران جێبەجێ بكات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın