عێراق

عێراق.. بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی

- دادگای باڵای نوێی فیدراڵی لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا پێداوچوونەوەی بۆ دوو سکاڵانامە کردووە کە یەکێکیان تایبەت بوو بە لێدانی تانه‌ لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

Zana Natık Kerem   | 20.04.2021
عێراق.. بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی

Arbil

ھەولێر ــ AA

دادگای باڵای نوێی فیدراڵی لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا پێداوچوونەوەی بۆ دوو سکاڵانامە کردووە کە یەکێکیان تایبەت بوو بە لێدانی تانه‌ لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

نووسینگەی راگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگاكه‌ یەکەم دانیشتنی ئاسایی خۆی سازکردووە کە لە میانیدا پێداچوونەوەی بۆ دوو سکاڵانامە کردووە کە یەکێکیان تایبەت بووه‌ بە تانە لێدان لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران تایەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای گوێگرتن لە لایه‌نه‌ پەیوەندیداره‌كان، دادگای باڵای فیدراڵی درێژەی دانیشتنەکەی بۆ پێداچوونەوە بە تانە لێدان لە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بۆ ٤ی ئایاری داھاتوو دواخستووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın