عێراق

عێراق.. ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەکی غاز

- بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاگر لە كارگەی غازی شاری ناسرییە سەربە پارێزگای زیقار كەوتەوە.

Zana Natık Kerem   | 25.08.2019
عێراق.. ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەکی غاز

Iraq

بەغدا ــ AA

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاگر لە كارگەی غازی ناسرییە سەربە پارێزگای زیقار كەوتووەتەوە و لە ئاكامدا، سێ‌ كەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەعد مەعن ئاماژەی بەوەكردووە، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاگر لە بارهەڵگرێكی سووتەمەنییدا لەناو كارگەی غازی ناسرییە كەوتەوە.

سەعد مەعن باسی لەوەشكردووە بە هۆی رووداوەكەوە، سێ‌ كەس برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە، ئاگرەكەش لە لایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە كووژێندراوەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın