عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق: "زۆربەی خۆپیشاندەران نیشتمانپەروەی خۆیان سەلماند"

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی: "خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩".

Zana Natık Kerem   | 26.10.2020
سەرۆكوەزیرانی عێراق: "زۆربەی خۆپیشاندەران نیشتمانپەروەی خۆیان سەلماند"

Arbil

هەولێر ــAA

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩.

مستەفا كازمی سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی كە دوێنێ‌ یەكشەممە بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ ئەنجامدران تویتێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی:

"خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩".

راشیگەیاندووە "زۆربەی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممەدا، پابەندبوون و نیشتمانپەروەریی خۆیان سەلماند، لەگەڵ ئەوەیشدا هێرشكراوەتە سەر هێزە ئەمنییەكان كە دانیان بەخۆیاندا گرتبوو و قوربانییان داوە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ئەوەشی نووسییووە "دەبێت ئەو رووداوانە، ببن بە وانەیەك بۆ هەموومان. یەکگرتووییمان ئومێدە".

دوێنێ‌ یەكشەممە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت، ٤٣ كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

لە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın