عێراق

سەرکۆماری عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزدی بۆ ناوچەکانیان

- سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح: "پێویستە رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش و ئارامی لە شنگال بیگرێتەبەر".

Zana Natık Kerem   | 08.04.2021
سەرکۆماری عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزدی بۆ ناوچەکانیان

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند کە پێویستە رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاسایش و ئارامی لە شنگال بیگرێتەبەر.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی ئێزیدی لە شنگال کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، رەوشی ئەمنی، خزمەتگوزاری و مرۆیی شنگال و ئەو کێشانەی رووبەڕووی دانیشتوانی شنگال دەبێتەوە گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و لەوبارەیەوە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی بەدیھێانی ئاسایش و ئارامی لە شارەکەدا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختیکردەوە لە گرنگی زامنکردنی پێویستییەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزیدی بۆ ناوچەکانی خۆیان کە بەھۆی تیرۆرەوە ناچارکران ماڵ و حاڵی خۆیان جێبھێڵن، ھەروەھا بە پێوستی زانیوە بەربەستە سیاسی و کارگێڕییەکان کە رێگرە لە بەردەم قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان و کارکردن لەسەر رێکخستنی ئیدارەی شنگال لاببرێت و راشیگەیاندووە کە گرنگە پشت ببەسترێت بە خواستی خەڵکی شنگال و دوورخستنەوەی لە ململانێ سیاسییەکان و بنیادنانەوەی شارەکە و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەشکردنی یارمەتی ماددی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

لەلای خۆیەوە ئەندامانی شاندی ئەنجوومەنی ئێزیدی لە شنگال سوپاس و پێزانیانی خۆیان ئاراستەی سەرکۆمار کردووە، بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی لەسەر دۆسیەی ئێزیدییەکان، ھاوکات بەبایەخەوە رۆڵی بەرھەم ئەحمەد ساڵح-یان بەرزنرخاندووە لە پەسەندکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و قەرەبووکردنەوەی قوربانییان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın