عێراق

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق: "جەمال کەربولی ئازاد نەکراوە"

- سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە سەرکردەی پارتی "حەل"، جەمال کەربولی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەتۆمەتی گەندەڵی لە بەغدا دەستگیرکرا، تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

Zana Natık Kerem   | 21.04.2021
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق: "جەمال کەربولی ئازاد نەکراوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە سەرکردەی پارتی "حەل"، جەمال کەربولی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەتۆمەتی گەندەڵی لە بەغدا دەستگیرکرا، تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رەتیکردەوە کە جەمال کەربولی ئازادکرابێت و رایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی کە لەوبارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییە و گوتی:

"لەئێستادا جەمال کەربولی، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

لە ١٩ی ئەم مانگە سەرکردەی پارتی "حەل"، جەمال کەربولی لەسەر فەرمانی دادوەر بەتۆمەتی گەندەڵی لە شاری بەغدا دەستگیرکرا.

جەمال کەربولی دامەزرێنەری بزووتنەوەی نیشتمانیی بۆ چاکسازیی و گەشەپێدانە "حەل" کە یەکێکە لە بزووتنە سیاسییە سوننەکان لە عێراق.

پارتی "حەل" بەشێکە لە ھاوپەیمانیی ھێزەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کە لە کۆی ٣٢٩ کورسی، خاوەن ٤٠ کورسییە.

ھەفتەی رابردوو، جەمال کەربولی چووە ناو ھاوپەیمانییەکی نوێ بە ناوی "عەزمی عێراق" کە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پڕۆژەی عەرەبی، خەمیس خەنجەر بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوختە، پێکھێنراوە.

لە مانگی ئابی رابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی پێکھێنابوو کە ئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردنی گەندەڵکارانی بە ھێزێکی تایبەتی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیران سپاردووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın