Fakhradin Ibrahim Mohammad
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بە پێنج مووشەک بارەگای "پارتی ئازادیی کوردستان" کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە، کراوەتە ئامانج.
لەم بارەیەوە پارتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە "لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بارەگای چەمشار".
ئەو کەمپە لە ناحیەی دارەشەکران سەر بە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر هەڵکەتووە.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، هێرشەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێندراون.