عێراق

سوپای عێراق: "ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە"

سوپای عێراق: "لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ھەماھەنگیی باشمان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە".

Zana Natık Kerem   | 17.05.2021
سوپای عێراق: "ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سوپای عێراق رایگەیاند کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ھەماھەنگیی باشیان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا گفتوگۆی چڕی ئەمنی لەنێوان بەغدا و ھەولێر سەبارەت بە رەوشی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامدراوە و گوتی:

"لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ھەماھەنگیی باش لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان ھێزەکانی فیدراڵی و ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە".

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکردووە کە ناوەندەکانی ھەماھەنگیی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی فیدراڵی و پێشمەرگە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ھەولێر و بەغدا کراونەتەوە و گوتی:

"بەم زووانەیش ناوەندە ھەماھەنگییە ئەمنییەکانی نێوان ھێزەکانی فیدراڵی و پێشمەرگە لە دیالە، نەینەوا و کەرکووک دەکرێنەوە".

ئەمەیش لە کاتێدا لە نۆی ئەم مانگە شاندێکی ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم ئەعرەجی سەردانی ھەولێر-ی کردبوو.

پێشتر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر رایگەیاندبوو کە لە میانی سەردانی شاندە ئەمنییەکەی عێراق بۆ ھەولێر رێککەوتنکراوە لەسەر ئەوەی کە دوای جەژنی رەمەزان، ناوەندە ھەماھەنگییە ھاوبەشەکان لەنێوان ھێزەکانی فیدراڵی و پێشمەرگە لە دیالە، کەرکووک و نەینەوا بکرێنەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın