عێراق

سوپای عێراق: "ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، ھیچ زیانێکی نەبووە"

- سوپای عێراق رایگەیاند، لەو ھێرشە مووشەکییەکەی کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ھیچ زیانێک نەبووە.

Zana Natık Kerem   | 03.03.2021
سوپای عێراق: "ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، ھیچ زیانێکی نەبووە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سوپای عێراق رایگەیاند، لەو ھێرشە مووشەکییەکەی کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ھیچ زیانێک نەبووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ مووشەکی جۆری گراد ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کرابوون، بەڵام زیانی گیانیی و ماددەیی نەبووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەکەکان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، دۆزراوەتەوە".

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın