سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييهكانى به‌غدا ده‌كات
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييهكانى ئەمڕۆی بەغدای کرد بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی بوونە قوربانی.

Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييهكانى ئەمڕۆی بەغدای کرد بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی بوونە قوربانی.
لە راگەیانداوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتییانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون".
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين".
سەرۆکایەتی هەرێم ئامادەیی هەرێمی کوردستانی نیشانداوە بۆ پێشواییکردنی لە بریندارانی تەقینەوەکان و تیایدا هاتووە "هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "ئەم هێرشه تيرۆریستيانه نيشاندهرى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م بهرپرسياريهتيى نيشتمانىی بۆ تهبايى و يهكڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.