عێراق

سلێمانی.. گردبوونەوەی مامۆستایان

لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین مامۆستا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجامدرا.

Rewa Mahmood Hasan   | 02.12.2020
سلێمانی.. گردبوونەوەی مامۆستایان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ئەمڕۆ لە بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین مامۆستا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجامدرا.

لە گردبوونەوەکەدا چەندین دروشمی جیا دژبە حکوومەتی هەرێم گووترایەوە، لەپای دابەش نەکردنی مووچەکانیان.

یەکێک لە خۆپیشاندەران کە نەویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئاماژەی بەوە دا کە ٣٥ ساڵە مامۆستایە و ئێستا بۆ ماوەی ٥٠ رۆژە مووچەی وەرنەگرتووە و گوتی: ''ئێمە ئەمڕۆ هاتووین داوای مافی خۆمان دەکەین، بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی ئاوڕێکمان لێ دەدەنەوە. تاکەی ئەم زەلیلیە، تاوەکو مافی خۆمان وەردەگرین".

دڵشاد بابانی کە ماوەی ١٦ ساڵە مامۆستایە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''خەڵکی پێویستە بەیەک دەنگ بێتە سەر شەقام و داوای مافی خۆی بکات، ئێستا داواکاری لەوە دەرچووە، بڵێت ٣٠ رۆژ جارێک مووچەم بەنێ، ئێستا داواکارین لەوەی ئەم حکوومەتە کە ناتوانێت ئیدارەی ئەم پێنج ملیۆن هاووڵاتییەی هەرێم بدات، دەبێت دەستلەکاربکێشنەوە. یەکێکە لە حکوومەتە فاشیلەکان، ئەوە ساڵی ٢٠٢٠ تەواو بوو ئێمە سی مووچە و نیومان وەرگرتووە، ئەمە شەرمە بۆ دەسەڵات".

نەسرین حەمەئەمین یەکێکی تر بوو لە خۆپیشاندەران ئەو پێی وایە کە ئەو داهاتەی دێتە هەرێمی کوردستان ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت بەشی هەموو مووچەخۆران دەکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın