عێراق

سلێمانی.. خوانی بەربانگ بۆ نابینایان

ـ لە شاری سلێمانی و لە مانگی رەمەزاندا، خوانێکی بەربانگ کردنەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی نابینا ساز کرا.

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 21.05.2019
سلێمانی.. خوانی بەربانگ بۆ نابینایان

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو ھۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، خوانێکی بەربانگ کردنەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی نابینا ساز کرا.

سەرۆکی رێکخراوی یەکێتی نابینایانی کوردستان، ھاوبەش نوعمان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەک نەریتێکی ساڵانەی رێکخراوەکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بە چەند رێگاو شێوازێک و لە رێگای چەند خێرخوازێکەوە خوانی بەربانگ بۆ نابینایان ساز دەکات".

ھاوبەش نوعمان گوتی: "ئەمڕۆش بە ھاوکاری ھۆتێل تایتانیک خوانی بەربانگ بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەسی نابینا سازکراوە کە ئامانج لێی بەرز راگرتنی پیرۆزی مانگی رەمەزان و ئاشناکردن و بەیەک ناساندنی نابینایانە".

سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، بەھۆی دواکەوتنی مووچە و خراپی دۆخی ژیانیانەوە، نابینایان ناتوانن سەردانی ئەو جۆرە خواردنگەیانە بکەن، بۆیە لەم مانگەدا و بەھەوڵی خێرخوازان خوانی بەربانگ بۆ ئەو چین و توێژە لەو جۆرە چێشتخانانەدا رێک دەخرێت. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın