عێراق

سلێمانی.. خانەنشینان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

ـ مانگانە و لە کاتی ھاتنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە ھەرێمی کوردستان، بەردەم بانکەکان قەرەباڵەخی زۆر بەخۆوە دەبینن و نۆرەی ئەوان لە بەردەم بانکەکان زۆر درێژ دەبێتەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 22.05.2019
سلێمانی.. خانەنشینان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەکانیاندا سلێمانی ـ AA ـ مانگانە و لە کاتی ھاتنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە ھەرێمی کوردستان، بەردەم بانکەکان قەرەباڵەخی زۆر بەخۆوە دەبینن و نۆرەی ئەوان لە بەردەم بانکەکان زۆر درێژ دەبێتەوە. ( Feriq Fereç - ئاژانسی ئانادۆڵو )

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایناوە، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی رابردووە و بەپێی ئەو خشتەیە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

مووچەی خانەنشینان دەکەوێتە کۆتایی خشتەی دابەشکردنی مووچەوە، لەو رۆژەشدا بەردەم بانکەکان قەرەباڵەخی زۆریان لەسەر دروست دەبێت و ژمارەیەکی خانەنشینان لە ژن و پیاو لە بەری بەیانەوە روو لە بانکەکان دەکەن.

لە شاری سلێمانی چەند بانکێکی حکومی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دیاری کراون، بە ھۆی کەمی ژمارەی ئەو بانکانە و زۆری ژمارەی خانەنشینانیشەوە، فشارێکی گەورە لەسەر ئەو بانکانە دروست دەبێت.

بەشێکی زۆری خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان نیگەرانن لە کەمی مووچەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان لە دوای دەیان ساڵ خزمەتکردن لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا.

ئەوان بەرلە دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگەکان و کردنەوەی دەرگای بانکەکان لە بەردەم ئەو بانکانەدا ئامادە دەبن و لە نۆرەی چوونە ژوورەوەدا دەوەستن، بەجۆرێک بەشێکیان باس لەوە دەکەن لە دوای پارشێو لە ماڵەوە بەڕێدەکەون تاوەکو لە سەرەتاوە بتوانن مووچەکانیان وەربگرن و بگەڕێنەوە و بەشێکی پێداویستییەکانیانی پێ دابین بکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın