عێراق

راپۆرتی بەرایی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد

- ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش: "کاتژمێر ٠٧:٢٠ی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران".

Zana Natık Kerem   | 03.03.2021
راپۆرتی بەرایی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا، راپۆرتێکی بەرایی سەبارەت بەو ھێرشە مووشەکییەی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بڵاوکردەوە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد نووسیوویەتی:

کاتژمێر ٠٧:٢٠ی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران کە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تیایدا جێگیرکراون".

واین مارۆتۆ ئەوەشی نووسیووە "ھێزەکانی عێراق، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکە دەستپێکردووە و لە داھاتوودا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە".

پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون کە ھێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەم جارە ھێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و رۆژی سێشەممەی رابردوو، دوو مووشەک ئاراستەی بنکەکە کرابوون.

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار کە بە گەورەترین بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەندرێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın