عێراق

دیداری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران

- لە بەغدا سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێشوازی کرد لە بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران.

Zana Natık Kerem   | 21.04.2021
دیداری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە بەغدا سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز پێشوازی کرد لە بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران، لیوا حوجەتوڵڵا قورەیش.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، فالح فەیاز لە بەغدا پێشوازیکردووە لە لیوا حوجەتوڵڵا قورەیشی.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، وێرای تاوتوێکردنی رەوشی ناوچەکە، ھەروەھا جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی ھاوکارییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئێران و ھاتووە:

"لە میانی دیدارەکەدا، باس لە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران، لیوا حوجەتوڵڵا قورەیشی ستایشی ھەوڵەکانی حەشدی شەعبی کردووە لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın