دوو ھەلیکۆپتەر بەسەر شاری ھەڵەبجەدا فڕین و گوڵبارانی شارەکەیان کرد
لە کاتژمێر ١١:٣٢ ھاوکاتی بۆردومان و رشتنی کیمیایی بەسەر شاری ھەڵەبجەدا، ئەمڕۆ لە ھەمان کاتژمێردا، دوو ھەلیکۆپتەر بەسەر شاری ھەڵەبجەدا فڕین و گوڵبارانی شارەکەیان کرد.

Halabja
ھەڵەبجە - AA
لە کاتژمێر ١١:٣٢ ھاوکاتی بۆردومان و رشتنی کیمیایی بەسەر شاری ھەڵەبجەدا، ئەمڕۆ لە ھەمان کاتژمێردا، دوو ھەلیکۆپتەر بەسەر شاری ھەڵەبجەدا فڕین و گوڵبارانی شارەکە و کەسوکاری شەھیدانیان کرد لەسەر مەزاری شەھیدان.
ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە ساتی کیمیابارانەکە، لەھەمان کاتدا سێ قوربانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەتەنیشت یەکەوە وەستاون و فرمێسک دەڕێژن، یەکێکییان حەلیمە محەمەد کە دوای ٣٢ ساڵ بە کوڕە وەنبووەکەی شاد بۆتەوە، ئەوەی تر ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد کە شەش کچ و سێ کوڕی لەدەستداوە لە کاتی کیمیابارانەکەدا ، ئەوەی تریان خەلیل محەمەد ساڵحە کە دوای ٣٢ ساڵ بە کەسوکاری شابۆتەوە.
عادل سەعدون-یش لە ساڵیادی کیمیابارانەکەدا و لەھەمان ساتدا کاتێک گوڵبارانی شارەکە کرا بەدەم فرمێسکەکانیەوە یادی ١١ کەس لە برا، برازاکانی دەکردەوە کە بەھۆی کیمیابارانەکەوە گیانیان لەدەست دا.