عێراق

داوا دەکرێت ئەوانەی کارئاسانیان کردووە بۆ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی تەیەران ئاشکرا بکرێن

- داوا دەکرێت ئەو کەسانەی کارئاسانیان کردووە بۆ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا ئاشکرا بکرێن.

24.01.2021
داوا دەکرێت ئەوانەی کارئاسانیان کردووە بۆ ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی تەیەران ئاشکرا بکرێن

Baghdad

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان داوای لە ھێزە ئەمنییەکان کرد ھەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بە ئامانجی دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە کارئاسانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خۆکوژییەکانی ناوەڕاستی بەغدا.

فایەق زێدان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە: "داوا لە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵی چڕوپڕ بدەن بە ئامانجی دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە کارئاسانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەم دواییەی گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای توند بدرێن".

راشیگەیاندووە: "پێداگیرانە بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگا، چونکە بنەمایەکی سەرەکییە کە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی و ئازاد پشتی دەبەسترێت و یاسا-يش بەسەر ھەموواندا، جێبەجێ دەکات".

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان باسی لەوەشکردووە کە ھەر لەسەرەتاوە ھەوڵیان بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجانە داوە کە لە ئاستی دادگاکانی دەوڵەتدا بێت و ھاتووە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، فایەق زێدان داوای لە یاسادانەرانی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، یاساکانی تایبەت بە دادگا بەپێی دیدی دامەزراوەریی دەربکەن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın