داعش بەرپرسیارێتی کردە خۆکوژییەکانی دوێنێی بەغدای لە ئەستۆگرت
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەرپرسیارێتی کردە خۆکوژییەکانی دوێنێی بەغدای گرتە ئەستۆ.

Baghdad
بەغدا - AA
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەرپرسیارێتی ئەو کردە تیرۆریستیەی دوێنێی بەغدای پایتەختی عێراقی گرتە ئەستۆ کە گیانلەدەستدانی ٣٢ کەسی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەوان بکەری دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی ناوەندی بەغدان.
لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا کە دوێنێ لە مەیدانی تەیاران لە بەغدا روویاندا، ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و، ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.