Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەو زنجیرە ھێرشە ئاسمانییانەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ھاوبەشی لەلایەن ئەمریکا و سعوودیەوە کراونەتە سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، ٢٠ چەکداری حەشد کوژراون و ٣٢ی دیکەش برینداربوون.
دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و سعوودیە بە ھاوبەشی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، کەربەلا و دیالە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ٢٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ٣٢ی دیکەش برینداربوون.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھەر بەھۆی ھێرشەکانەوە، زیانێکی زۆری ماددیش بەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایانە کەوتوون.