جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تاوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ گەیشتە بەغدا
- جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان، مایکڵ ڕیگاس بەسەردانێک گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان، مایکڵ ڕیگاس بۆ تاوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، مایکڵ ڕیگاس بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە: "سەردانەکەی مایکڵ ڕیگاس بۆ بەغدا پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەھێز دەکات لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان، بۆ پاڵپشتیی لە ئامانجە ھاوبەش و پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیھێنانی سەروەری و گەشەپێدان".
ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان، مایکڵ ریگاس سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات کە لە میانیدا باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر بکاتەوە.
