عێراق, کۆڤید- ١٩

تەندروستی جیهانی: "ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە"

- رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: "لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە".

Zana Natık Kerem   | 31.03.2020
تەندروستی جیهانی: "ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە"

Iraq

بەغدا ــ AA

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.

نووسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە "عێراق لە رووی تۆماركردنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئێران لە پلەی دووەمدایە".

تا ئێستا لە عێراق، 46 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 630 كەس.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەیشكردووە كە بەهۆی زیادبوونی پشكنینەكانەوە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.

روونشیكردووەتەوە كە لەئێستادا لە تاقیگەكانی نەجەف، بەسرە و بەغدا رۆژانە چوار هەزار و 500 پشكنین ئەنجامدەدەرێن كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر رۆژانە 100 پشكنین لەو تاقیگانە ئەنجام دەدران.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، حكوومەتی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا 11ی مانگی داهاتوو درێژكردبوویەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın