عێراق

تەحسین خەفاجی: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه‌ ئەمنییەكان"

گوتەبێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى دوا پێشهاته‌كانى هەماهەنگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری سەقامگیربوونی سنوورى عێراق-سووریا.

Sarmand Hameed   | 18.05.2021
تەحسین خەفاجی: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه‌ ئەمنییەكان"

Arbil

هەولێر - AA

گوتەبێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى دوا پێشهاته‌كانى هەماهەنگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری سەقامگیربوونی سنوورى عێراق-سووریا.

ته‌حسین خه‌فاجى لە لێدوانێکدا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند: "فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ هەماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە كردنه‌وه‌ى ناوه‌نده‌ گرنگه‌كانى هەماهه‌نگیكردن له‌ جموجۆڵى كه‌رته‌كان و به‌دواداچوونى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان بۆ داخستنى بۆشییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا، كارێكى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

خه‌فاجى گوتیشی: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییه‌ ئەمنییەكان و نزیككردنه‌وه‌ى رووبه‌ره‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ قۆرخده‌كران بۆ مانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سه‌خته‌ شاخاوییه‌كان كه‌ هاتوچۆكردنی پیادە تیایاندا قورسە".

گوتەبێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی بەوەشداوە کە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان دەبنە هۆكاری سەقامگیربوونی دۆخی ئەو ناوچانە، بەتایبەتی لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا و ئەو ناوچانەی گرنگی ئەمنیی هاوبەشیان هەیە.

ته‌حسین خه‌فاجى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو کە لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەم دواییانەیاندا لەگەڵ هەرێم، جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان كراوەتەوە، ئەوەیش لە رێگای چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگریی و ئه‌نجامدانى ئۆپەراسیۆن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın