عێراق

به‌رنامه‌ی سێ كه‌ناڵی كوردی راده‌گیرێن

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان ھەریەک لە بەرنامەی "نێت گرام" لە کەناڵی نێت تیڤی، بەرنامەی "نایت شۆ" لە کەناڵی کۆڕەک و بەرنامەی "شۆ مەگەزین" لە کەناڵی کوردماکس شۆو رادەگیرێن.

Heman Hussein Yaseen   | 07.04.2021
به‌رنامه‌ی سێ كه‌ناڵی كوردی راده‌گیرێن

Arbil

هه‌ولێر - AA

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان ھەریەک لە بەرنامەی "نێت گرام" لە کەناڵی نێت تیڤی، بەرنامەی "نایت شۆ" لە کەناڵی کۆڕەک و بەرنامەی "شۆ مەگەزین" لە کەناڵی کوردماکس شۆو رادەگیرێن.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە واژووی بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە شێروان عەوڵا خورشیدی لەسەر، بڵاویکردەوە، دوای پێشکەشکردنی بەرنامەکانی "نایت شۆ، نێت گرام و شۆ مەگەزین"، تایبەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ھونەرمەندان و کچە مۆدێل و خەڵکی تر، زۆرێک لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم بەرنامەیە نەشیاوە و دورە لە نەرینی کۆمەڵایەتی، کە ناڕەزایی و سکاڵایەکی زۆر ئاراستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دواجار داواکاری گشتی/دەستەی مافی گشتی بە نووسراوەکانیان داوای راگرتنی ئەم جۆرە بەرنامانە دەکەن کە پێچەوانەی نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە کۆمەڵگا و شیرازەی خێزان دەگەیەنێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە ''ئەو کەناڵانە ئاگادار دەکەنەوە کە دەستبەجێ تاکو یەک ھەفتە ئەم بەرنامەیە لە کەناڵەکانیان رابگرن دواتریش پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکە بکەن، لە باری پابەندنەبوونیان رێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکەیان دەگیرێتە بەر''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın