عێراق

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: " گرنگی بە گەشەسەندنی عێراق دەدەین"

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی: "ھێندەی تورکیا، گرنگی بە گەشەسەندنی عێراق دەدەین".

Haydar Karaalp   | 14.05.2022
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: " گرنگی بە گەشەسەندنی عێراق دەدەین"

Al Anbar

ئەنبار - AA

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی رایگەیاند کە ئەوان ھێندەی تورکیا، گرنگی بە گەشەسەندنی عێراق دەدەن.

عەلی رەزا گونەی بەشداری لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی جیھانی بازرگانی تورکیا و عێراق کرد کە لە باڵەخانەی دیوانی پارێزگای ئەنبار بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار، عەلی فەرحان دلێمی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی رایگەیاند، سەردانی پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، بەسرە، کەرکووک و نەینەوای-ی کردووە و گوتی: "ئەنبار بۆ ئێمەش گرنگە، بۆیە ئەمرۆ ویستمان ئەم پارێزگایەش بەسەر بکەینەوە. ئەنبار شارێکی نموونەییە کە توانی بەرامبەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسەر پێی خۆی بوەستێت. خەڵکی ئەنبار دوای ئەو وێرانکارییەی کە لە لایەن داعش-ەوە ھاتە ئاراوە، چیرۆکێکی سەرکەوتنی گرنگ و نموونەیییان بۆ گەلی عێراق نووسییەوە".

عەلی رەزا گونەی ئاشکرای کرد کە لەگەڵ ڕمارەیەک لە گەورە بازرگانان ھاتوون بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە ئەنبار و گوتیشی: "نوێنەری کۆمپانیا بەناوبانگەکانی تورکیا لە بوارە جیاجیاکانی وەک تەندروستی، بانکی، وزە، ئاو، دروستکردنی رێگاوبان ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون".

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیا تورکییەکان رۆڵی سەرەکی سەرکەوتنی گەورەی گەشەپێدانن لە بەغدا و مژدەی ئەوەی دا کە بەم نزیکانە قوتابخانەکانی مەعاریف-ی لە ئەنبار-دتا دەکەنەوە و گوتیشی: "ئێمە بەقەد گەشەسەندنی تورکیا، گرنگی بە گەشەسەندنی عێراق دەدەین. رابردوومان یەکبووە و داھاتووشمان یەک دەبێت".

ھەر لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پارێزگاری ئەنبار، عەلی فەرحان دلێمی باسی لە بوونی کۆمپانیاکانی وەبەرھێنانی تورکیا کرد لە ئەنبار و ئاماژەی بەوە کرد کە دەیانەوێت لە بواری وەبەرھێنان و پیشەسازی و کەرتی تایبەت و بوارەکانی تری گەشەپێداندا زیاتر سوود لە ئەزموونی ئەو کۆمپانیایانە وەربگرن.

بڕیاریش وایە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی سەنتەری داواکردنی ڤیزای تورکیا لە ئەنبار بکات و پاشان لەگەڵ نوێنەرانی ھۆزەکان لە شارەکە کۆببێتەوە و سەردانی زانکۆی ئەنبار-یش بکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın